Zana Natık Kerem
08 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس رایگەیاند، ئافرەتە ئازاکانی عێراق سەرباری پێشڵیکارییەکان و برینەکانیان، بەردەوامن لە ژیان.
پاپا فرەنسیس لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی ئاراستەی ئافرەتان کردووە و تیایدا نووسیوویەتی: "لە ناخی دڵمەوە سوپاسی ھەموو ئافرەتانی جیھان دەکەم، بە تایبەتیش ئافرەتە ئازاکانی عێراق کە سەرباری پێشڵیکارییەکان و برینەکانیان، بەردەوامن لە ژیان".
پاپا فرەنسیس ئەوەشی نووسیووە "باڕێز لە ئافرەت بگیردرێت، گرنگییان پێ بدرێت و دەرفەتشیان بۆ برەخسێندرێت".
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە، پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس کۆتایی بەسەردانەکەی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان ھێنا و گەڕایەوە ڤاتیکان.