ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە برووسکەیەکی سەرەخۆشیدا کە ئاراستەی سەرۆکی دەوڵەتی فیلیپینی کرد رایگەیاند: تورکیا ئامادەیە ھاوکاری حکومەت و خەڵکی فلیپین بکا.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ھۆی روودانی باھۆز و ئەو کارەساتە سروشتییەی کە لە فیلیپین روویداوە، برووسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی دەوڵەتی فلیپین بەنیگنۆ ئاقوئینۆ کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەو برووسکەیەدا گوتوویەتی: "حکومەت و خەڵکی تورکیا ئامادەن بە ھەموو شێوەیەک ھاوکاری خەڵک و حکومەتی فلیپین بکەن."
ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی برووسکەکەدا ھاوخەمی خەڵکی تورکیای بۆ خەڵک و حکومەتی فلیپین دەربڕیوە.