ئەنقەرە
دوای کودەتای سەربازیی ساڵی ١٩٨٠ یەکەم پارتی سیاسی لە تورکیا دامەزرا پارتی دیموکرات -DP بوو. ھەروەھا دوایین پارت پارتی گەزیە کە مانگێکە دامەزراوە.
یەکیتی داواکاری گشتی بەو جۆرە ژمارەی ئەندامانی پارتە سیاسییەکانی راگیەاندووە:
- پارتی دادو گەشەپێدان - ئاکەپە ھەشت میلیۆن و ٨٣ ھەزار و ٦٦٥ ئەندام.
-پارتی گەلی کۆماریی - جەھەپە ٩٧٣ ھەزار و ٣٦٣ ئەندام.
- بزووتنەوەی نەتەوە پەرەست - مەھەپە ٣٦٤ ھەزار و ٤٧٥ ئەندام.
- پارتی ئاشتی و دیموکراتی - بەدەپە ٤٩ ھەزار و ٩٣٨ ئەندام.
- پارتی دیموکراتی گەلان - ھەدەپە ٤٨٧ ئەندام.
- پارتی دیموکراتی چەپ ١٠٠ ھەزار و ٦٨٢ ئەندام.
- پارتی دیموکرات ٧١٤ ھەزار و ٣٣٣ ئەندام.
- پارتی سەعادەت ٢٠٩ ھەزار و ٧٣٧ ئەندام
- پارتی کرێکاران ١٦ ھەزار و ٣٩٤ ئەندام
- پارتی یەكێتی گەورە (BBP) ٢٣ ھەزار و ٣٩٨ ئەندام
بە گوێرەی زانیاری یەکێتی داواکاری گشتی تورکیا ٧٧ پارتە سیاسی لەو وڵاتە ھەن و کۆنترینیان کە دوای کۆدەتای سەربازیی لە ١٩٨٠ دامەزراوە، پارتی دیموکراتDP و نوێترین پارتیش لە یەکی مانگی تشرینی یەکەم بە ناوی پارتی گەزی دامەزراوە.
ھەروەھا پارتی بزوتنەوەی نەتەوە پەرەست- مەھەپە سێیەمین.
بێجگە لەوانەی پارتی سیاسی ناسراون، ھەندێک پارتی دیکە کە نەناسراون وەکو پارتی بێکار و زەحمەتکێشان، پارتی متمانە، پارتی برایەتی کرێکاران، پارتی ھۆشمەند، پارتی جیھانی نوێ.
لەتورکیا چەندین پارتی سیاسی رێپێدراوی کوردی ھەن لەوانە:-
- پارتی ئاشتی و دیموکراتی - بەدەپە
- پارتی ماف و ئازادی - ھاکپار
- پارتی دۆزی ئازاد - ھوداپار
- پارتی دیموکراتی بەشدار - کادەپ
- ئارتی ئازادی سۆشیالیست - ئۆسەپە.