میدیاکانی فلیپین دوایین ئاماری قوربانیانی باھۆزی مانگکوت-یان بڵاوکردەوە
- میدیاکانی فلیپین: "٧٤ کەس بە ھۆی باھۆزی مانگکوت گیانیان لەدەستداوە".
Ankara
مانێلا ــ AA
میدیاکانی فلیپین دوایین ئاماریان لە بارەی ژمارەی قوربانیانی باھۆزی مانگکوت کە سەرەتای ئەم هەفتەیە کەناراوەکانی باکووری ئەو وڵاتەی گرتەوە، بڵاوکردەوە.
میدیاکان ئاماژەیان بەوە داوە، بەپێی دوایین ئامار ٧٤ کەس بە ھۆی باھۆزی مانگکوت گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی میدیاکان، ٣٥ کەس برینداربوون و ٥٥ی دیکەش بێ سەروشوێنن.
دوێنێ دووشەممە، کاربەدەستانی فلیپین ئاشکرایان کردبوو کە باھۆزی مانگکوت زیانی بە ٦٠٠ ھەزار کەس گەیاندووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن