توركیا ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئیتاڵیای كرد
- توركیا ئیدانه‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندیدار به رووداوه‌كانی ١٩١٥ له په‌رله‌مانی ئیتاڵیا كرد كه "گوایه ئه‌رمه‌نه‌كان كۆمه‌ڵكوژكراون".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا ئیدانه‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندیدار به رووداوه‌كانی ١٩١٥ له په‌رله‌مانی ئیتاڵیا كرد كه "گوایه ئه‌رمه‌نه‌كان كۆمه‌ڵكوژكراون".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای په‌یوه‌ندیدار به ده‌نگۆكان له‌سه‌ر ئه‌رمه‌نه‌كان له ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئیتاڵیا نموونه‌یه‌كی نوێی كردنه‌ئامرازه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیاسه‌تی ناوخۆ. به‌توندی ئیدانه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌كه‌ین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه "ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاساكه له لایه‌ن پارتی لێگاوه به سه‌ركردایەتی، ماتیۆ سالڤین كه ئه‌ركداركراوه بۆ زیانگه‌یاندن به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئیتاڵیا جێگای سه‌رسوڕمان نه‌بوو"، تیایشیدا هاتووه "ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له لایه‌ن په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه بكرێته ئامرازێك بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی پارتی لێگا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا. له راستیدا باسكردنی ده‌نگۆكانی ئه‌رمه‌نی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یان به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود په‌یوه‌ندیدار به توركیا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئه‌و ده‌نگۆیانه به مه‌به‌ستی سیاسی به‌كارده‌هێندرێن و له‌گه‌ڵ راستییه مێژووییه‌كان یه‌كناگرنه‌وه. وه‌ك چۆن ئه‌و هه‌وڵانه سوود به هی لایه‌ك ناگه‌یه‌نن هه‌روه‌ها ده‌بنه كۆسپیش به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه نیازپاكه‌كان له داهاتوودا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه جۆراوجۆره‌كانی هه‌ردوو وڵاتی هاوبه‌شی ستراتیجی توركیا و ئیتاڵیا كه مێژوویه‌كیان هه‌یه و هه‌ماهه‌نگی بازرگانی نێوانیان زۆر چڕه و ئاماژه‌ش به‌وه دراوه كه ئه‌م بڕیاره‌ش وه‌ك ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی به سیاسیكردنی مێژوو له روانگه‌ی توركیاوه به‌هیچ جۆرێك كارپێكراو نییه.
پڕۆژه‌یاسای حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی ئیتاڵیا كه داوای "به ناو ناساندنی فه‌رمی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی و داكۆكیكردن لێی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی" ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ٤٣ ده‌نگی بێلایه‌ندا به ٣٨٢ ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن