Gökhan Kurtaran,Hemın Othman Mohammed
11 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2019
له‌نده‌ن - AA
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت به‌رپرس له كاروباری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، ئالان دونكان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئاسانگ رووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان بكرێته‌وه ئه‌وا راده‌ستی ئه‌مریكای ناكه‌نه‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی سكای نیوزی به‌ریتانی، دونكان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه و راده‌ست نەكردنهوهی ئاسانگ به ئه‌مریكا رایگه‌یاند "له هه‌موو بارودۆخێكدا سیاسه‌تی به‌رفراوانی گشتگیری ئێمه ئه‌وه‌یه. ئه‌و دۆخه‌ش بۆ جولیان ئاسانگ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان ببێته‌وه ئه‌وا راده‌ست ناكرێته‌وه".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن پۆلیسی سكۆتلانداوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌كانی ئازادكردنی به كه‌فاله‌ت، ئاسانگ له‌ژێر رۆشنایی داواكاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستگیركراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئیكوادۆر ئه‌و مافی پهنادانهی دابووی به ئاسانگ كشاندیهوه، ناوبراو له‌نێو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له له‌نده‌ن ده‌ستگیركرا و كاتژمێر 13:29 به‌كاتی ناوخۆی به‌ریتانیا برایه دادگای سزای وێستمینیسته‌ر.
له میانی بردنی ئاسانگ بۆ دادگا، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ناوبراوی تیادابوو له ئاسمانه‌وه له لایه‌ن هێلیكۆپته‌ره‌وه چاودێری ده‌كرا و رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵیش له ناوچه‌كه گیرایه به‌ر.