Emre Gürkan Abay,Dmitri Chirciu
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2020
باكو - AA
سەركۆمارى ئازەربايجان، ئيلهام عەليێڤ رزگاركردنى خاڵە ستراتيجييەكانى قەرەباغ-ى راگەياند و گوتى، "تاكە مەرجى ئازەربايجان كشانەوەى سوپاى ئەرمينيايە. ئەگەر بكشێنەوە ئەوە پێكدادانەكان دەوەستن".
عەليێڤ لەنەخۆشخانە سەردانى ئەو سەربازە ئازەربايجانیانەى كرد كە لە ئەنجامى هێرشەكانى ئەرمينيا برينداربوون.
عەليێڤ ئاماژەى بەوە كرد كە سوپاى ئازەربايجان، ئۆپەراسيۆنێكى سەركەوتووى لەو پێكدادانەى كە لە قەرەباغ بەردەوامە بەڕێوەدەبات و گوتى: "بەرزاييە ستراتيجييەكانمان لە داگيركەران ئازادكرد، چەند يەكەيەكى نيشتەجێبوونمان لە داگيركردن رزگاركرد، پاش ماوەيەكى دوور و درێژ چووينە ناو ئەو خاكانەوە. ئاڵامان لەسەر ئەو خاكانە هەڵكرد. چيتر كەس ناتوانێت لەو خاكانە دەرمانبكات".
- "توركيا لە پاڵ ئازەربايجانە و ئازەربايجانيش لە پاڵ توركيايە".
سەركۆمارى ئازەربايجان، ئيلهام عەليێڤ سوپاسى توركيای کرد بۆ ئەو پاڵپشتييەى لەم ماوەيە پێيانداون و گوتى: "ژمارەيەكى زۆر پەيامى پشتگيريمان لە توركياوە بۆ دێت. برا توركەكانمان لە نامەكانيان دەڵێن كە لەگەڵ ئێمەدان. دەڵێن دەمانەوێت لەم لەگەڵمان شەڕبكەن. سوپاسيان دەكەم بەڵام پێويستمان بەمە نييە.ئازەربايجان خاوەنى سوپايەكى بەهێزە. بەناوى خەڵكى ئازەربايجانەوە لە ناخەوە سوپاسى توركياى برا و برام سەركۆمار رەجەب تەيب ئەردۆغان دەكەين بۆ ئەو هەڵوێيستە برايانەیەى. ئەو هەڵوێستە روونەى سەركۆمار ئەردۆغان ئەوە نيشاندەدات كە ئازەربايجان بە تەنها نييە. توركيا لە پاڵ ئازەربايجانە و ئازەربايجانيش لە پاڵ توركيايە".