Muhammed Semiz
30 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
دادگایەکی میسر به پاساوی ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوان لەوانە "كوشتنی پۆلیس" له پارێزگای شەرقییە باكووری میسر ساڵی ٢٠١٦، بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ شه‌ش ئه‌ندامی ئیخوان موسلیمین ده‌ركرد.
میدیاكانی میسر بڵاویان كرده‌وه، دادگای تاوانەکان لە شاری زەقازیق ناوەندی پارێزگای شەرقییە به تاوانی كوشتنی پۆلیس بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ شه‌ش ئه‌ندامی ئیخوان موسلیمین دەرکردووە.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌یش دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ شه‌ش كه‌س تا ١٠ ساڵ و كه‌سێكی دیكه تا پێنج ساڵ دەرکردووە.
به‌پێی یاساكانی میسر ئه‌م بڕیاره تایبه‌تمه‌ندی "بڕیاری به‌رایی" هه‌یه و ده‌تواندرێت تێهەڵچوونهوهی بۆ بكرێت.