Ruslan Rehimov
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2020
باكو - AA
سوپاى ئازەربايجان، لە رۆژى ئاڵادا، ئاڵاى ئازەربايجانى لە شارى شووشەى ئازادكراو لە داگيركارى بەرزكردەوە.
وەزارەتى بەرگريى ئازەربايجان، گرتەى ڤيديۆيى شارى شووشەى بڵاوكردەوە كە دوێنێ لە داگيركردنى سوپاى ئەرمينيا ئازاديكردبوو.
لە گرتەكاندا، وێنەى كووچە و كۆڵان و شەقامەكانى شارەكە بڵاوكراوەتەوە.
شارى شووشە جگە لەوەى سمبولى مێژوو و كولتوورى ئازەربايجانە و پێگەى جوگرافى زۆر گرنگە لە ناوچەكە، خاوەن پێگەيەكى ستراتيجييە لەبەر ئەوەى دەكەوێتە سەر رێگاى شارى هانكەندى كە گەورەترين شارى قەرەباغە و ٨ى ئايارى ساڵى ١٩٩٢وە لە لايەن هێزەكانى ئەرمينياوە داگيركراوە.