Enes Kaplan
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''وڵاتەکەمان کە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا باری هەموو جۆرە پەرەسەندنێکی هەڵگرتووە، رازی نەبووین بەوەی کاتێک سەرچاوە سروشتییەکان بوونە جێگەی باس حسابی بۆ نەکرێت''.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردنی له ١٢ه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزه‌كان ك هله كۆشكی كۆماری به‌ڕێوه‌چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئەردۆغان سه‌باره‌ت به ره‌وشی لیبیا گوتی: ''ئەگەر ئەمڕۆ لە لیبیادا ئومێدەکانی چارەسەری سیاسیی سەرلەنوێ هاتبنە ئاراوە، ئەوا بەهۆی دەستوەردانی تورکیا بوو لە کاتی خۆیدا کە زۆر هاوکاری ئەوە بوو''.
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستیش گوتی: ''وڵاتەکەمان کە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا باری هەموو جۆرە پەرەسەندنێکی هەڵگرتووە، رازی نەبووین بەوەی کاتێک سەرچاوە سروشتییەکان بوونە جێگەی باس حسابی بۆ نەکرێت. لەو باوەڕەدام کە لە کاتێکی نزیکدا هەواڵی مزگێنیی دەبیستین لە بارەی چالاکییەکانی توێژینەوە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێداگیرن له‌وه‌ی وڵات و گه‌له‌كه‌یان په‌نجه‌ی په‌شیمانی نهگهزن، گوتی: "به‌ته‌واوی هێز و توانامانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ببن بە یه‌كێك له ئیراده‌کانی دامه‌زراندنی قۆناغی داهاتوو".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی رزگارکردنی شوشا لە داگیرکاری ئه‌رمینیاش گوتی: ''لەگەڵ رزگارکردنی شوشا لە داگیرکاریی، ئومێدەکان زیادیان کرد. تا نەهێشتنی داگیرکاری قەرەباغ ئاڵای خەبات داناگیرێت''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا گوتی: ''لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا تا دێت مەیلی زیاتر مەرکەزی و هەرێمایەتی گرنگیی پێدەدرێت. لە دووڕیانێکداین کە زنجیرەی بەکاربردن سەرلەنوێ بەشکراوەتەوە، سەرلەنوێ ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و لۆجستیی دیاریکراون، هاوپەیمانی نوێی هەرێمی دامەزراوە و بواری سیاسیی و ئابووریی سەرلەنوێ داڕێژراوەتەوە''.
ئەردۆغان هیوای خواست كه تا زووه، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌و جۆره ستراتیجییه‌ته خۆی رزگار بكات كه توركیا له خۆی دوور ده‌خاته‌وه، گوتی: ''تێناگەین لەوەی ئەو شەڕکەرە تیرۆریستانەی تورکیا سنوورداشی کردنەوە لە وڵاتانی خۆرئاوادا، دەست رادەوەشێنن و کردە ئەنجام دەدەن. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژایه‌تیكردنی ئیسلام له‌سه‌رمان پێویسته، هه‌م له رووی باوه‌ڕدارییه‌وه و هه‌م وه‌ك به‌رپرسیارێتی سه‌رشانمان له پاراستنی هاووڵاتییانمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئەوانەی بچووکترین بەیاننامەیان بۆ ئەو دەیان مامۆستایانەمان دەرنەکرد کە لەلایەن تیرۆری پەکەکەوە شەهیدکراون، ئەوانەی لەسەر فەرشی سوور پێشوازیان کرد لە سەردەستەی یەپەگە لە کۆشکەکاندا، لێپرسینەوەیان بۆ هەڵوێستمان هیچ بەهایەکی نییە''.