ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "(ئه‌وان) خۆیشیان نازانن چی ده‌ڵێن. ئه‌وان به تایبه‌تی بێڕێزی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر خوشك و برا كورده‌كانمان. چونكه به‌ڕای من باسكردنی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده وه‌ك كورد بێڕێزی نواندنه. چۆن ده‌بێت بگوترێت 'كورد تیرۆریسته'. ئێمه قبوڵ ناكه‌ین خوشك و براكانمان كه هاووڵاتی خۆمانن و خوشك و براكانمان له سووریا به تیرۆریست بناسێندرێن".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له كۆشكی كۆماریی دۆڵماباهچه له په‌خشی راسته‌وخۆی هاوبه‌شی ATV و A Haberدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه له باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر پێداگیری وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كه له خاكی سووریاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت و گوتی: "ئێستا ئێمه لێره گوزەرانمان بۆ چوار ملیۆن كه‌س دابینکردووە و خزمهتگوازرییان بۆ دابین ده‌كه‌ین. له‌و ناوچه سنوورییانه كانی هه‌بوون وه‌ك ناوی عه‌ین ئەلعهرهب و سه‌رێ كانی'دا هه‌یه بۆیه ناومان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نا 'كانی ئاشتی' ".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیاری "ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا به یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ڵێن 'ئه‌وان كوردن'. له كاتێكدا ده‌زانین كه ئه‌وانیش وه‌ك په‌كه‌كه 'منداڵكوژن'. ئێوه‌یش كه به‌شداری هه‌ر چالاكییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیتان كردبێت باسی ئه‌مه‌تان كردووه و هۆشداریتان داوه. ئایا قه‌ناعه‌تیان به‌وه هاتووه؟" گوتی: "باوه‌ڕ ناكه‌م قه‌ناعه‌تیان پێ هاتبێت. جارێ (ئه‌وان) خۆیشیان نازانن چی ده‌ڵێن. ئه‌وان به تایبه‌تی بێڕێزی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر خوشك و برا كورده‌كانمان. چونكه به‌ڕای من باسكردنی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده وه‌ك كورد بێڕێزی نواندنه. چۆن ده‌بێت بگوترێت 'كورد تیرۆریسته'. ئێمه قبوڵ ناكه‌ین خوشك و براكانمان كه هاووڵاتی خۆمانن و خوشك و براكانمان له سووریا به تیرۆریست بناسێندرێن. له‌وانه‌یه له‌ناو ئه‌وانیش وه‌ك پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه و گرووپه ئایینییه‌كان كه‌سانێك ببن به تیرۆریست. پێویسته ئه‌و شتانه ببینین، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر كه ده‌میان ده‌كه‌نه‌وه ناڵێن په‌یه‌ده/یه‌په‌گه. دواجار بۆ شاردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه گوتیان 'هه‌سه‌دە' و ناویان نا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات".
سه‌ركۆماری توركیا به ئاماژه‌دان به‌و دامه‌زراوانه‌ی لایه‌نگری یه‌په‌گه/په‌یه‌ده و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن به‌ڵگه‌كانی سه‌باره‌ت به هه‌مووانیان خسته روو.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی مه‌زڵوم كۆبانی گوتی: "ئه‌و كه‌سه‌ی پێی ده‌ڵێن عه‌بدی شاهین وه‌ك ده‌زاندرێت ده‌توانین بڵێین كوڕی مه‌عنه‌وی سه‌رده‌سته‌ی جواداخوازانه. له به‌رزترین ئاستدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان باسمان له‌مه كردووه. به هه‌مان شێوه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجام ده‌درێن. كاتێك ره‌وشه‌كه به‌مجۆره ده‌بێت، ئه‌نجامێكی نابێت. ئه‌مه له‌ولایشه‌وه بوه‌ستێت كه ئه‌و كه‌سه له لیستی سووری داواكراواندایه. مادام وایه و ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ناو هاریكارییه‌كی هاوبه‌شداین، له‌گه‌ڵ ناتۆ پێكه‌وه‌ین و پێكه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بینه‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ باسی ئه‌وانه‌م هه‌مووی كردووه، ئه‌ی چۆن ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌سته تیرۆریستانه ده‌كه‌ونه ئاستی خۆشویستنی تیرۆر. پێویسته ئه‌وانه چاك بكرێنه‌وه. باوه‌ڕ بكه‌ن هه‌ر به خه‌یاڵیاندا نایه‌ت".
- "گورزی گه‌وره‌مان له په‌كه‌كه وه‌شاندووه"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێك له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له‌م نزیكانه ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی بۆسه‌ر تیرۆریستان له قه‌ندیل ئه‌نجام ده‌درێت گوتی: "به‌رده‌وام ئۆپه‌راسیۆن له قه‌ندیل ئه‌نجام ده‌درێت. ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی زۆر چڕ ئه‌نجام ده‌درێن. وه‌ك ده‌زانن له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له ناوخۆی وڵات و له ده‌ره‌وه‌ش گورزی گه‌وره‌مان له په‌كه‌كه وه‌شاند. به تایبه‌ت له گابار، جودی، ته‌ندوره‌ك و بهستهل ده‌ره‌سی".
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تیرۆریستان له مێژه ناتوانن له توركیا كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌وان له راكێشانی خه‌ڵك بۆ ناو خۆیان و دزه‌كردنه ناو توركیا گه‌یشتوونه‌ته خاڵی بنبه‌ست.
سه‌ركۆماری توركیا به تیشك خسته‌سه‌ر درێژه‌دان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه گوتی: "ته‌نانه‌ت له باكووری عێراقیش وامان به‌سه‌ر هێناون نه‌توانن بجوڵێنه‌وه، به‌ڵام له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌وڵی زیادكردنی چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن. به‌داخه‌وه له كاتی خۆیدا، عێراق رێوشوێنی پێویستی نه‌گرته به‌ر به‌رامبه‌ریان، بۆیه له شنگال، مه‌خموور و كه‌ركووك مانه‌وه. چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه ماوه‌یه‌ك له‌م ناوچه‌یه چڕبۆته‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابن. ئێستا شنگال خه‌ریكه ده‌بێته قه‌ندیلی دووه‌م. ئێزدییه‌كان كه چه‌ندین ساڵ دووچاری سته‌مكاری داعش بوونه‌وه، ئێستا به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. كه‌مپی مه‌خمووریش له مێژه وه‌ك كه‌مپی تیرۆریستانی لێهاتووه. ده‌ركه‌وتووه ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ناوه‌ڕاستی هه‌ولێر دیپلۆماتكارهكهی ئێمه‌یان شه‌هید كرد، په‌یوه‌ندییان به مه‌خمووره‌وه هه‌بووه. ئێمه پێمانوایه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه پێویسته وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێداگیرانه و هاوبه‌ش بێت. ئه‌وانه‌ی ئێستا جیاكاری ده‌كه‌ن له نێوان رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا تۆوی كاره‌سات له داهاتوودا ده‌چێنن. بۆیه داوامان له عێراق كرد و به حكوومه‌تی فیدرال و به باكووری عێراقمان گوت 'وه‌ك پابه‌ندبوون به یاسای هاوسێیه‌تی چاوه‌ڕوانیمان له ئێوه ئه‌وه‌یه ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستانه رابماڵن كه له خاكی ئێوه‌وه هێرشمان ده‌كه‌نه سه‌ر'. له‌باره‌ی مه‌خمووره‌وه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وامین له كاره‌كانمان. چونكه ئه‌وێ گرنگی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ماهه‌نگیدایه. له‌مباره‌یه‌وه داوا رێككه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی كراوه. ره‌شنووسه‌كه گه‌یه‌ندراوه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی حكوومه‌تی عێراقین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان له وه‌ڵامی پرسیاری: "ئایا ده‌كرێت بیر له‌وه بكرێته‌وه ئه‌و چه‌كانه‌ی به پشتیوانی ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی سووریا كراون، چووبنه عێراق؟" گوتی: "٣٢-٣٣ هه‌زار بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی بۆ ئه‌وێ چووه. ئه‌مه هه‌موویان دیارن. له‌نێو ئه‌واندا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و شتی دیكه هه‌ن كه به فڕۆكه‌ی كارگۆ گواستراونه‌ته‌وه. جگه له‌وانه‌یش به چه‌ندین بارهه‌ڵگر سه‌دان ئامێر و پێداویستی ره‌وانه كراون. به‌شێك له‌وانه كه رێنمایی كشانه‌وه درا بردرانه عێراق. خۆیشی هه‌ر له عێراقه‌وه هاتبوون. چونكه له عێراقه‌وه بردرابوون، بردراشنهوه ئه‌وێ. قسهكهیشیان ئه‌وه بوو 'داعشمان له‌ناوبرد'. له‌لایه‌كه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێن، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هێشتا له ناوچه‌كه ئه‌و پێداویستییانه ده‌ده‌ن به په‌یه‌ده/یه‌په‌گه. هه‌مووی درۆیه. چونكه ئه‌وانه‌م به به‌ڕێز (سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد) تره‌مپ و به‌رپرسانی دیكه گوتووه زۆر به‌ڕوون و راشكاوی به به‌ڵگه‌وه ده‌توانم ئه‌مانه بڵێم. ئێمه هه‌ر ده‌ڵێین 'ده‌چینه بنج و بناوایان'، 'چووین و ده‌چین' و 'ئه‌وان هه‌ڵدێن و ئێمه راویان ده‌نێین'. خوا یار بێت له كۆتاییدا ئێمه سه‌رده‌كه‌وین. ئه‌وان ده‌ڵێن 'راسته ئه‌وان هاتن و ئه‌وان ئه‌و دۆستانهمانن كه له‌گه‌ڵمان به‌ره‌نگاری داعش بوونه‌وه'. منیش پێیان ده‌ڵێم 'ئێمه چی ئێوه‌ین؟ ئێمه هاوبه‌شی ستراتیجی ئێوه نین؟ بۆچی له‌گه‌ڵ ئێمه به‌ره‌نگاری داعش نه‌بوونه‌وه؟ ئێمه له ئه‌لباب زیاتر له سێ هه‌زار (چه‌كداری) داعشمان له چالاكی خست. ئه‌وه‌مان به‌و چه‌كه نه‌كرد كه ئێوه داوتانه. ئێمه به پاره داوای چه‌كمان كرد، پێتان نه‌داین، به‌ڵام بێبه‌رامبه‌ر چه‌ك ده‌ده‌نه تیرۆریستان. ئه‌مه چۆن باوه‌ڕ به جددییهتتان بكه‌ین؟ زۆر قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان جددی نین".
news_share_descriptionsubscription_contact

