Zafer Fatih Beyaz,1 23
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب ئەردۆغان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی ئاراستەی رای گشتی کرد.
سەرکۆماری تورکیا لەو پەیامە ڤیدیۆییەدا دەڵێت: "ئاب وەک مانگی سەرکەوتنەکان دەچێتە ناو مێژوو. خوا یار بێت لە ئابی ئەمساڵیشدا سەرکەوتنێکی نوێ لە زنجیرەی سەرکەوتنە مێژووییەکانماندا بەدەست دەھێنن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئاب وه‌ك مانگی سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌چێته ناو مێژوو. خوا یار بێت له ئابی ئه‌مساڵیشدا سه‌ركه‌وتنێكی نوێ له زنجیره‌ی سه‌ركه‌وتنه مێژووییهكانماندا به‌ده‌ست ده‌هێنن".
له په‌یامێكدا سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان له گه‌لی توركیا و ته‌واوی جیهانی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تی كرد و هیوای خواست ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی. له خواش داواكاره په‌رستش و حه‌جی موسڵمانان قبوڵ بكات.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا وڵاكهتهی له رووی دیموكراسی و گه‌شه‌ی ئابووری و بواری به‌رگریدا به‌ره‌وپێشچوونی باشی به خۆوه بینیووه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هیوا بۆ هاووڵاتیانی توركیا و گه‌لانی دۆست و برا.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ر له سه‌ركه‌وتنی مالازگیرتهوه تاكو ده‌گاته گه‌شتی مهرجیدابك، له لووتكه‌ی جه‌نگی سه‌ربه‌خۆییه‌وه تاكو ده‌گاته ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات كه یه‌كه‌م گورز بوو له هه‌وڵی دروستكردنی رێڕه‌وی تیرۆر بدرێت له مانگی ئابدا بوون و گوتی: "ئاب وه‌ك مانگی سه‌ركه‌وتنه‌كان ده‌چێته ناو مێژوو. خوا یار بێت له ئابی ئه‌مساڵیشدا سه‌ركه‌وتنێكی نوێ له زنجیره‌ی سه‌ركه‌وتنه مێژووییهكانماندا به‌ده‌ست ده‌هێنن".
ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌راوردی جه‌ژنی قوربانی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌مساڵ بكه‌ن، ده‌بیندرێ كه توركیا له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیووه و گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له بێهواكردنی ئه‌وانه‌ی پلان بۆ راگرتنمان داده‌نێن به گرتنه‌به‌ری چه‌ندین رێگای نهێنی هه‌ر له هێرشی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه بگره تاكو ده‌گاته داونانه‌وه بۆ ئابووریمان".