Ferdi Türkten
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2019
کامبریج- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە شارۆچکەی ئەلباب زیاتر لە سێ ھەزار داعش-مان لە چالاکی خست. چونکە داعشییەکان پەیوەندییان بە ئیسلامەوە نییە و ئەوان لە ئێمە نین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بە سەردانێک بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی ناتۆ و سازکردنی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لە بەریتانیایە، مزگەوتی کابریجی کردەوە.
لە میانی گوتارێکدا کە لە رێورەسمی کردنەوەکەدا پێشکەشیکرد، ئەردۆغان رایگەیاند: "ھەموو ئەو تیرۆریستانەی کە ناوچەکەمانیان لە ناو فرمێسکدا خنکاندووە بە داعش و فەتۆ و پەکەکە/یەپەگە و تەنانەت نازییەکانیش، خاوەنی یەک ھزر و بیرکردنەوەن. ئەوانە ئایدۆلۆژیایان ھەرچییەک بێت وەک خوێنمژ وەھان و تینووی خوێن مژینن".
ھەروەھا گوتی: "جیاوازی باش و خراپ لە نێوان رێکخراوە تیرۆریستییەکان رەت دەکەینەوە. چ تیرۆر چ تیرۆریست باش و خراپی ھەیە؟ ئێمە ناکەوینە نێو ھەڵەیەکی لەم شێوەیە".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: "لە شارۆچکەی ئەلباب زیاتر لە سێ ھەزار داعش-مان لە چالاکی خست. چونکە داعشییەکان پەیوەندییان بە ئیسلامەوە نییە و ئەوان لە ئێمە نین".