Mehmet Emin Gürbüz
05 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2019
بۆڵو - AA
پارکی سرووشتیی کە بە ١٣ کم لە شاری بۆڵوە دوورە، لەگەڵ بەفر باریندا دیمەنە جوانەکەی سەرنج رادەکێشێت.
رەنگدانەوەکان لەسەر دەریاچەکەی پارکی سرووشتیی، تابلۆیەکی ناوازە دەنوێنێ.

ئەوانەی رۆژانە پارکی سرووشتیی گۆلوجوک ھەڵدەبژێرن، بە رێکردن لە ناو پارکەکە و وێنەگرتن گەشتەکەیان بەو یادگارییانە ھەتاھەتایی دەکەن.
ئەمیر چەلەن، گەشتیارێکە لە ئیزمیتەوە ھاتووە بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "لە شارەکەی ئێمەشدا بەفر ھەیە بەڵام ئێرە جوانییەکی ناوازەی ھەیە. بە راستی ئەمە ئەو جوانییەیە کە زستان دەیبەخشێت."

ئەمیر چەلەن گوتیشی: "ھەموو شوێنێک سپییە. جیاوازی شتێکی جوانە. دەرەنگ زستان ھات بەڵام زۆر باش بوو. ئێرەمان زۆر بە دڵە".