Sayim Harmancı
23 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2021
ھەکاری – AA
لە پارێزگای ھەکاری باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا، تیمەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای دەریاچەی وان (VEDAŞ) و تیمە تایبەتەکانی رووبەڕووبوونەوەی بەفر کە لە بەرزایی دوو ھەزار ٦٠٠ مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە سەرقاڵی چاککردنی کێشەیەکی کارەبابوون، بەھۆی بەفر و کڕێوەوە تووشی گرفتێکی قورس بوونەوە.

تیمەکانی (VEDAŞ)، بەڕێکەوتن بۆ چاککردنی کێشەیەکی کارەبا لە لووتکەی شیڤەکور کە دوو ھەزار ٦٠٠ مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە لە شارەدێی دورونکایای سەربە ناوەندی پارێزگاکە، بەڵام بەھۆی ئەوەی بەفر رێگاکانی داخستبوو، داوای یارمەتییان لە تیمەکانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگاکە کرد.
تیمە تایبەتەکانی رووبەڕووبوونەوەی بەفر، سەرەڕای بەفر و کڕێوە رێگاکەیان بۆ تیمەکانی (VEDAŞ) کردەوە.

لەو ناوچەیەی کە نزیکەی یەک مەتر بەفر باریبوو، تیمەکان ناچاربوون بەشێکی رێگاکە بەپێ ببڕن و بەفر و کڕێوە کارەکەیانی قورس کرد.
تیمەکان سەرەڕای رەوشی سەختی کەشوھەوا، گەیشتنە شوێنی مەبەست و کارەباکەیان چاک کردەوە.