ھەکاری
بەبیانووی ھەبوونی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لەکوێستانی (مەیدان بەلەک) بیست و یەک ساڵە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بۆیان نەبوو بچنە کوێستانەکە، بەڵام ئێستا لەچوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا ئەو قەدەغەیە ھەڵگیرا.
خەڵکی ناوچەکە خێرا چوونە کوێستانەکەو رەشماڵیان ھەڵدا، ھەرزوو دەستیانکرد بەگێڕانی کەرنەڤاڵی (خوری بڕینەوەی مەڕ).
ھەرچەندە بەھۆی بێ کەڵکی رێوبانەکەی بەدژواری گەیشتنە کوێستانەکە، بەڵام خەڵکە دڵخۆشەکە کۆڵیان نەداو بۆ گەیشتن بەو شوێنە، بە ئەسپ و تراکتۆر سەرکەوتنە سەرچیاو ژنان و پیاوان دەستیانگرت و رەشبەڵکیان بەست
دوای دانانی خێوەتگە سەفاوسەیران دەستیپێکرد، کەرنەڤاڵ و زەماوەندەکەیان لەکوێستانی مەیدانبەلەک دوو سێ رۆژ درێژەی دەبێ.