ئاگری
کۆمەڵەی ھاوکاریی کەلتووری ئاگری ئەرکی سازکردنی فێستیڤاڵەکەی لەئەستۆیەو بڕیارە حەفتەی داھاتوو دەستپێ بکات.
سەرۆکی کۆمەڵەی ھاوکاریی کەلتووری ئاگری (محەمەد ئیزجی) گوتی " ئامانجمان لەسازکردنی ئەم فێستیڤاڵە ناساندنی شارو ناوچەی ئاگرییە، ھەروەھابۆ رێزگرتن و ناساندنی شاعیرو ھۆزانڤانی کورد (عەڤداڵی زەینیکێ)یە".
یڕیارە فێستیڤاڵەکە لەڕۆژانی ١٧ و ١٨ی ئاب ساز بکرێ و میوانی زۆر لە کوردستانی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە داوەتکراون.