Abdullah Shukur
27 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
هەکاری
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا دژی چەکدارانی پەکەکە لە ھەکاری، دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکراو و ١٧٦ بوتڵی غاز دا گیرا.
پارێزگاری ھەکاری رایگەیاند ھێزەکانی ئەمنی تورکیا لە چۆڵاییەکانی گوندی ئۆغولی سەر بە ناوەندی شارەکە، لە نێوان رێکەوتی ٢٤-٢٦ی ئاب ئۆپەراسیۆنیان لە دژی چەکدارانی پەکەکە دەست پێکردووە.
جموجۆڵی ئاسمانی لە لایەن ھێزەکانی ئاسمانی تورکیا، ئۆپەراسیۆنی تیمەکانی ھێزەکانی وشکایی، ھێزی تایبەتی جەندرمە و پۆلیس لە ناوچەکەدا دەستی پێکردووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "کۆگا و حەشارگەکانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا لەناوبردراوە. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستی بە چەکەوە دەستگیرکراوە. ھاوکات شەش کەس کە ھاوکاری چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیان کردبوو دەستگیر کراون. ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی و ١٧٦ بوتڵی غاز و دوو ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکرا و بارھەڵگرێک دەستیان بەسەردا داگیراوە".