Abdullah Shukur
30 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2016
ئەنقەرە
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، کوژرانی ٢٧ تیرۆریستی پەکەکە کە ھەوڵی دزەکردنیان دا بۆ ناوچەی بنکەی سەربازیی لە گردی بەیبوتای سەربە شارۆچکەی یوکسێککۆڤا لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و وشکانی، راگەیاند.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راشیگەیاند کە ئەو ژمارە تیرۆریستەی پەکەکە کە بە سێ گرووپ دزیان کردە ناوچەکە چاودێری کراوە.
بڵاویشی کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و وشکانیدا بۆسەر ئەو تیرۆریستانە سەرجەمیان کوژران.
ھاوکات لە شەڕو پێکدادانەکانی شارۆچکەی جوکورجای سەربە پارێزگای ھەکاری، ھەشت تیرۆریستی پەکەکە کوژران، بەوەیش ژمارەی کوژراوانی پەکەکە گەیشتە، ٣٥ کەس.