Cuma Sarı
23 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
ئورفا – AA
لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێکی نەفەرھەڵگر لە بەرزایی ٥٠ مەترەوە لە رێگای قەزای سیڤەرەک سەربە پارێزگای ئورفا باشووری خۆرھەڵاتی تورکیا، دوو لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبیلەکە گیانیان لەدەست دا و شەشی دیکەش برینداربوون.
شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە، عەبدولرەحمان ئاکگون لە سییەمین کیلۆمەتری رێگای سەرەکیی سیڤەرەک - ئادیامان و لە نزیک گەڕەکی یاپڕاکڵی، کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکەی لەدەست دەرچوو.
ئۆتۆمبیلەکە کە بەربەستەکانی لێوار شەقامەکەی بڕی و لە بەرزایی ٥٠ مەترەوە بە تەقڵە کەوتە خوارەوە، ھەریەک لە میڤا نیسا ئێکینجیی تەمەن یەک ساڵان و ئەلیف ناز کۆرئۆغڵوی تەمەن ٢٥ ساڵان دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست دا.
لەسەر ئاگادارکردنەوەی خزمەتگوزاری خێرایی ١١٢، تیمەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و شەش بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەی سیڤەرەک.
دوای ئەنجامدانی لێکۆلینەوەی بەرایی، تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادیی کران.
لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامە.