Mehmet Niyazi Deniz
23 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
سێرت- AA
لە شارۆچکەی پەرڤاریی سەر بە پارێزگای سێرت بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفرەوە ١٢ کەس لە مینیپاسێکدا گیریان خوارد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگاکە، ئێوارەی دوێنێ مینیپاسەکە لە شارۆچکەی پەرڤارییەوە بەرەو گوندی یاپراکتەپە، بەڕێکەوتووە، بەڵام بەهۆی بەفرەوە لە رێگا گیری خواردوە.
دواتر تیمە فریاگوزارییەکان چوون بەهانای سەرنشینەکانی مینیپاسەکەوە و رزگاریان کردن.