Eşber Ayaydın
22 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
ئورفا - AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا رایگەیاند کە ڤاکسینی "تۆرکۆڤاک" رەزامەندی بەپەلە بەکارهێنانی وەرگرتووە.
فەخرەددین کۆجا لە میانی بەرنامەیەکدا لە تاقیگەیەکدا لە ناوچەی پیشەسازیی رێکخراوی ئورفا کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشێوەی ئۆنڵاین بەشداری تیادا کرد، گوتارێکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بە پێدانی ئەو مژدەیەی کە گەل چاوەڕوانێتی.
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە لەمڕۆوە، ڤاکسینی ناوخۆیی "تۆرکۆڤاک" رەزامەندی بەپەلەی بەکارهێنانی وەرگرتووە و گوتی: "ئەمرۆ لە یەکێک لەو ناوەندانەین کە بەرهەمهێنانی تیادا دەکرێت. لەمڕۆوە دەستمان کرد بە بەرهەمهێنان. دوای ٥٠ ساڵ تورکیا لە خانەیەکەوە دەستی پێ کرد و لەلایەن زانا تورکەکانمانەوە پەرەمان بە ڤاکسینێک داوە کە سەد لەسەد ناوخۆییەوە. لە هەمان کاتدا لە دوای ٢٤ ساڵ دەبێتە ڤاکسینی بەرهەمهاتووی ناوخۆ. بەوەیش لەمڕۆوە، بووینە یەکێک لەو نۆ وڵاتەی کە ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنن''.