Rauf Maltaş
07 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2021
ئورفا – AA
له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئۆتۆمبێلێك و مینی پاسێك له شاری ئورفا باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و ١٧ی دیكه‌یش برینداربوون.
ئۆتۆمبێله‌كه كه له‌لایه‌ن مسته‌فا ئاجی-یه‌وه شۆفێری ده‌كرا له هه‌شته‌مین كیلۆمه‌تری رێگای ئاكچهكاله و تۆكی له‌گه‌ڵ ئه‌و مینی پاسه به‌ریه‌ككه‌وتن كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د تاش-ه‌وه شۆفێری بۆ ده‌كرا و له ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌وه ده‌هات.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه، مسته‌فا ئاجی گیانی له‌ده‌ستداوه و ١٧ كه‌سیش برینداربوون.
برینداربووان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایییه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه كراون و
زاندراوه كه مینی پاسه‌كه كرێكارانی كشتوكاڵیی هەڵگرتبوو.