Muhammed Gencebay Gür
07 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە ھەڵمەتێکدا لە ئیستانبوڵ، ٤٤٩ گومانلێکراو بەتۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکران.
ھەڵمەتەکە کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵەوە بەرێوەچوو، بە دوو قۆناغ ئەنجام درا.
لە ھەڵمەتەکەدا لێپرسینەوە لەگەڵ ١٤٩ ھەزار و ٣٧٧ کەسدا کراوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری گشتیی، لەوانەش ٤٤٩ کەسیان بەتۆمەتی جیاواز دەستگیرکران.
لە ئەنجامی گەڕان و پشکنیندا کە لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکە بەڕێوەچوو، دەست بەسەر ٤٦ دەمانچە/چەکی بێ مۆڵەت، ١٣٥ فیشەک، ١٠ کیلۆ و ٤١١ گرام ماددەی ھۆشبەر، دوو ھەزار و ٨٨٥ لیرە و ١٠٠ دۆلاردا کە لە بازرگانیکردن بە ھەشت ھەزار و ٤٠٣ ماددەی ھۆشبەر بەدەستھاتوودا گیرا.
ھەروەھا لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکەدا، لێپرسینەوە لەگەڵ ٢٧ کەسی بیانی ئەنجامدرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر یەک کەسیان گیرایەبەر.