توركيا, سياسەت

ئەردۆغان رەخنەی توندی لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا گرت

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەگەر بیرۆکەی گۆڕینی چوار بەندی یەکەمی دەستوور، ئیرادەی خودی جەھەپە بێت، واتە وڵاتەکەمان لەناو کێشەیەکی زۆر ترسناکدایە".

06.10.2021 - نوێکردنەوە : 06.10.2021
ئەردۆغان رەخنەی توندی لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا گرت

TBMM

ئەنقەرە- AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "بێگومان مێژوو لێپرسینەوە لە جەھەپە دەکات کە وەک کۆنترین پارتی کۆماری تورکیا بووەتە بوکەڵەی دەستی رێکخراوێکی تیرۆریستی وەک ھەدەپە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە یەکەم کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا لە ساڵی نوێی یاساداناندا، گوتارێکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان رەخنەی توندی ئاڕاستەی جەھەپە کرد کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە و رایگەیاند: "ئێمە باسی دەستوورێکی نوێ دەکەین، لەولاوە کەسانێک دێن دەڵێن 'ئەگەر پێویست بکات چوار بەندی یەکەمی دەستووریش دەگۆڕێن' بەم شێوەیەش ھەوڵدەدەن بە رێنمایی پەکەکە کاریگەری لەسەر سیاسەت دروست بکەن".

گوتیشی: "ئەگەر بیرۆکەی گۆڕینی چوار بەندی یەکەمی دەستوور، ئیرادەی خودی جەھەپە بێت، واتە وڵاتەکەمان لەناو کێشەیەکی زۆر ترسناکدایە".

سه‌ركۆماری توركیا باسی لە ھەوڵەکانی سەرۆکی ئییی پارتی، مەراڵ ئاکشەنەر کرد بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرکۆمار و دواتر پۆستی سەرۆکوەزیران، ئاماژەی بەوەش دا کە ھەدەپە ھەر لە سەرەتاوە ئاکشەنەری وەک سەرکۆمار پێقبوڵ نەبووە و رایگەیاند: "ھەدەپە لەڕێی بەکارھێنانی مافی ھاوبەشییە نھێنییەکەی لەگەڵ ھاوپەیمانی میللەت، ئەم خانمە بەڕێزەی ڤیتۆ کرد".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دەربارەی پشتگیرییەکانی جەھەپە بۆ ھەدەپە گوتی: "بێگومان مێژوو لێپرسینەوە لە جەھەپە دەکات کە وەک کۆنترین پارتی کۆماری تورکیا بووەتە بوکەڵەی دەستی رێکخراوێکی تیرۆرستی وەک ھەدەپە".

ئەردۆغان وەڵامی تۆمەتەکانی سەرۆکی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵوی دایەوە و رایگەیاند: "بەڕێز کڵچدارئۆغڵو ئەگەر بەدوای ماددەی ھۆشبەردا دەگەڕێیت، ئەوا سەیری ئاوێنە بکە. لەژێر چەتری ئاک پارتی ھیچ کەسێک نادۆزیتەوە خەریکی مامەڵەی ماددەی ھۆشبەر بێت، ناتوانیت بوختانی لەو شێوەیە بۆ ئاک پارتی بکەیت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın