Sayim Harmancı,Yılmaz Kazandıoğlu,Şener Toktaş,İbrahim Yaldız
24 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2023
وان - AA
شەپۆلێکی بەفر بارین ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵوی گرتووەتەوە و هەر یەکە لە پارێزگاکانی وان، هەکاری، بەدلیس و مووشی بە تەواوی داپۆشیوە.
بەهۆی ئەو بەفربارینەوە ڕێگەی نێوان ٤٧٢ ئاوایی لەو پارێزگایانە داخراوە.
بەفربارین لە وان کە چەند ڕۆژێکە بێ پسانەوە بەردەوامە، ڕێگەی نێوان ٢٧٢ ئاوایی داخستووە و هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ڕێگەی نێوان ئەو گوند و ناوچە نیشتەجێبووانە بەردەوامە.
هاوکات لە پارێزگای هەکاری، ١٢ گوند و ١١٢ ناوچەی نیشتەجێبوون، ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە و پەیوەندییان بە یەکەوە پچڕاوە.
لە بەدلیس و مووش'یش هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ڕێگەی ژمارەیەک گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون بەردەوامە و تیمەکانی شارەوانی و ڕێگەوبان بەردەوامن لەسەر کارەکانیان.