Nevzat Umut Uzel,Sayim Harmancı,Berfin Sidar Aşit
10 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2024
وان - AA
بارینی بەفرێکی چڕ بووە هۆی داخستنی ڕێگەی نێوان ٣٩٣ گوند و ئاوایی لە هەر سێ پارێزگای وان، هەکاری و بەدلیس.
لە وان کە هاوکات پلەکانی گەرماش دابەزیوە، سێ ڕۆژە بارینی بەفر بەردەوامە و ١٥٢ ئاوایی و گوند بەهۆی بارینی ئەو بەفرە چڕەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ڕێگەی هاتوچۆیان داخراوە.
هەروەها لە هەکاری ١٩١ ناوچەی نیشتەجێبوو، بە هەمان شێوەی ڕێگەی هاتوچۆیان لێ گیراوە.
٥٠ ئاوایی لە بەدلیسیش ڕێگەی هاتوچۆی نێوانیان گیراوە.
تیمەکانی پاککردنەوەی ڕێگەوبان دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ کردنەوەی ڕێگەی نێوان ئەو ناوچانە.