Selami Küçükoğlu,Zahir Sofuoğlu
11 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2024
ئیستانبوڵ ــ AA
بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە نوێژخوینان، یەکەم نوێژی تەراویح لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە مزگەوتە مێژوویی و گەورەکانی ئیستانبوڵ ئەنجامدرا.

لە سەرجەم مزگەوتەکانی ئیستانبوڵ، یەکەم نوێژی تەراویح ئەنجامدرا، بەو پێیەی مزگەوتەکانی سوڵتان ئەیوب، سوڵتان ئەحمەد، فاتیح و مزگەوتی گەورەی چامڵیجا پڕبوون لە نوێژخوێنان.

ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە ئافرەتان لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیان لە مزگەوتەکانی شاری ئیستانبوڵ، بەشدارییان لە یەکەم نوێژی تەراویح'دا کرد.

ھاوکات ژمارەیەکی زۆر لە نوێژخوێنان بەر لە چەند کاتژمێرێک پێش نوێژی تەراویح، ڕوویان لە مزگەوتەکان کرد، بۆ ئەوەی جێگەی خۆیان لە مزگەوتەکاندا بگرن، چونکە دەیانزانی پڕ دەبێت لە نوێژخوێنان.



