Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Abdullah Söylemez,Günay Nuh
29 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2022
قەرس - AA
لە پارێزگاکانی قەرس، ئاگری و ئەردەخان بەهۆی کەشوهەوای ساردەوە، هەندێک لە چەم و گۆمەکان بەستوویانە.
دوای ئەو بەفرەی دوێنێ باری، کەشوهەوای سارد لە قەرس کاریگەر بوو.
بەشێک لە هاووڵاتییان لە کارپێکردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکانیان رووبەڕووی ئاستەنگی بوونەوە.
بەهۆی سەرماوسۆڵەوە دار سنەوبەرەکان بە زوقم داپۆشران و سیخەسۆڵەیش لە سوێبانی خانووەکان دروست بوو.

- ئاگری و ئەردەخان
کاریگەریی سەرماوسۆڵە لە ئاگری بەردەوامە.
لە شارەکەدا کە بەهۆی کاریگەریی سەرماوسۆڵە چەم و رووبارەکان دەستیان بە بەستن کردووە، چینی بەستوو لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکان دروست بوو.
لە پارێزگای ئەردەخان-یش هاووڵاتییان جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بە بەتانی داپۆشی.
هەروەها سەرچاوەکانی ئاو لە پارێزگاکە بەستوویەتی.