Cankut Taşdan
29 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
لە ئەنقەرە، ٢٤ لەو ٣٠ هاووڵاتییە بیانییە دەستگیر کران کە تۆمەتبارن بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی پێکدادان.
تیمە پەیوەندیدارەکانی ئاسایشی ئەنقەرە لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، هەڵمەتێکی هاوکاتیان بەمەبەستی دەستگیرکردنی ٣٠ هاووڵاتیی بیانی بۆسەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام دا کە دەرکەوتووە پەیوەندییان هەبووە لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی پێکدادان.
لە میانی هەڵمەتەکەدا، ٢٤ تۆمەتبار دەستگیر کران.
راییکردنی کاروباری تۆمەتباران بەردەوامە کە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان و ئەنجامی شیکارییەکان لە ریزی (جەنگاوەری تیرۆریستیی بیانی)دا، پۆلین کراون و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارە هەڵاتووەکان.