كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماری به‌فر بارینی بڵاوكرده‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماری بەفر و بارانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زۆرترین بڕی بەفری دوێنێ لە سنووری پارێزگای دهۆك له ناحیەی كانێ ماسێ باریوە کە ٣٥ سانتیمەتر بووە.
Dahuk
دهۆك - AA
ماوه‌ی دوو ڕۆژه شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و باران هه‌رێمی كورستان گرتووته‌وه، بەپێی ئامارێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م شه‌پۆله ئه‌مڕۆ كۆتایی پێدێت و پلەی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
له سنووری پارێزگای دهۆك له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا، به‌فرێكی زۆر باریوه، له كانی ماسێ ٣٥ سم به‌فر، له دێره‌لوك ١٧ سم، له شێلادزێ ١٣ سم، له ئامێدی ٢٠ سم، له چه‌مانكێ ١٨ سم، له ئه‌تریش ١٠ سم، له مانگێش ١٥ سم، له دهۆك ١.٥ سم، له باعه‌درێ ٤ سم، له شێخان ٢.٥ سم، له به‌رده‌ڕه‌ش ٢ سم، له ئاكرێ ١٢ سم، له دینارته ١٨ سم، له گرده‌سین ٥ سم، له باتیفا ١٣ سم، له ده‌ركار ٦.٥ سم، له زاخۆ ٤ سم، له باتێل ٨ سانتیمەتر به‌فر باریووه.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم نزمترین پله‌ی گه‌رمی تۆماركراو له هه‌رێمی كوردستانیشی بڵاوی كردووه، له ناحیه‌ی مانگێش سه‌ر به پارێزگای دهۆك بوه كه -٩پله ژێر سفر تیایدا تۆماركراوه دوای ئه‌ویش حاجی ئۆمه‌ران دێت كه -٨ پله ژێر سفر تیایاندا تۆمار كراوه.
سەبارەت بەرەوشی کەشوهەوا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاوی كردووه ئه‌مڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆڵە بەرەو لاوازی دەچێت و لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە بەشێوەی بەفر بارینی پچڕپچڕ و کرێوە، پلەکانی گەرما هەربە نزمی دەمێنێتەوە، پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت سەنتەری پارێزگای هەولێر لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە، سەنتەری پارێزگای سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزیت و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بۆ ژێر -٣ پلە دادەبەزێت و ناوچە شاخەوییەکان بۆ ژێر -٦ پلەی سیلیزی دادەبەزێت.
