Mustafa Güçlü,1 23
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2019
ئورفا – AA
كاروانێكی سه‌ربازیی كه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا ره‌وانه كراوه، گه‌یشته هه‌ردوو شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله و سروچ له پارێزگای ئورفا.
كاروانه‌كه كه له ١٥ ئۆتۆمبێل و ئامێر پێكهاتووه، له یه‌كه جیاوازه‌كانی توركیاوه ره‌وانه كراوه و له ژماره‌یه‌ك تانك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێكهاتووه.
کاروانە سەربازییەکە گه‌یشته هه‌ردوو شارۆچكه‌ی ئاكچاكاله و سوروچ له پارێزگای ئورفا.
به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی كاروانه‌كه له شارۆچكه‌كان ده‌رچوون. زاندراوه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا جێگیر ده‌كرێن.
تیمه‌كانی جه‌ندرمه و پۆلیسی هاتوچۆ یاوه‌ری كاروانه‌كه‌یان ده‌كرد.