Zuhal Demirci,Ramal Abdullah Mahmood
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری توركیا بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، عه‌لی سیپاهی له‌لایه‌ن به‌ڕازیله‌وه، رایگه‌یاند: "به‌رده‌وامیدانی چالاكییه‌كانی فه‌تۆ وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دیكه به‌رده‌وامه له بوونه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی به‌ڕازیلیش".
حامی ئاكسۆی به شێوه‌ی نووسراو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دایه‌وه كه به‌ڕازیل داواكارییه‌كه‌ی توركیای ره‌تكرده‌وه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، عه‌لی سیپاهی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه فه‌تۆ ته‌نها هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر توركیا، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌شه بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، گوتی: "به‌رده‌وامیدانی چالاكییه‌كانی فه‌تۆ وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دیكه به‌رده‌وامه له بوونه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی به‌ڕازیلیش".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا پێداگیرانه و مكوڕانه به‌ره‌نگاری هه‌ر جۆره تیرۆرێك بۆته‌وه و هه‌مان چاوه‌ڕوانیشی له هاوپه‌یمانانی و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و گوتی: "له‌و میانه‌یه‌دا به ئه‌ندازه‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌بێ كاری گرنگ و له پێشینه‌ی به‌ڕازیلیش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ بێت. وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رده‌وامیدان و زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان‌دا له سه‌روویانه‌وه فه‌تۆ. چاوه‌ڕوانین به‌ڕازیلیش هه‌مان هه‌ستیاری هه‌بێت".