سوپای توركیا پشتیوانی سه‌ربازیی بۆ خاڵه‌كانی چاودێری له ئیدلب ره‌وانه كرد
سوپای توركیا پشتیوانی سه‌ربازیی بۆ خاڵه‌كانی چاودێری له ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب ره‌وانه كرد.
İdlib
ئیدلب – AA
سوپای توركیا پشتیوانی سه‌ربازی بۆ خاڵه‌كانی چاودێری له ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب ره‌وانه كرد.
سوپای توركیا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی بۆ خاڵه‌كانی چاودێری له ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب كاروانێكی سه‌ربازی ره‌وانه كرد كه پێكهاتبوو له ژماره‌یه‌كی زۆر تانك، زرێپۆش، چه‌كی قورس و سه‌رباز.
زاندراوه كاروانه‌كه ره‌وانه‌ی خاڵی چاودێری ژماره ١٠ كراوه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی زاوییه له گونده‌واره‌كانی حه‌ما و باشووری ئیدلب كه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه چڕكردۆته‌وه.