Kaan Bozdoğan,1 23
16 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر گوێتان له بێته‌له‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بێت، به‌ڕوونی تێده‌گه‌ن كه چه‌ند بێچاره‌ن. ئێمه ده‌زانین له چ بێچارهییهكدان".
سوله‌یمان سۆیڵو له میانی به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی شاره‌وانی گەورەشاری ئیستانبوڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا کە رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵه‌وه دزه بكاته ناو ئیستانبوڵ و گوتی: "دوای رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات كه په‌كه‌كه نه‌یتوانی بوونی خۆی نیشان بدات و نائارامی له ناوچه‌كه بڵاوبكاته‌وه، ئێستا ده‌یه‌وێت له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵه‌وه دزه بكاته ناو ئیستانبوڵ. تكایه رێگه مه‌ده‌ن به هیچ هۆكارێك به‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئارامی و سه‌قامگیری توركیا تێك بده‌ن. ئیستانبوڵ شارێكی به‌هێزه پێویسته رێگه نه‌ده‌ین به‌وانه‌ی له رێگای هێزی ئیستانبوڵه‌وه ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری توركیا تێك بده‌ن.
٢٣ی حوزه‌یران ئیستانبوڵ بڕیارێك ده‌دات كه بێگومان ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ داهاتوو. ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی براوه بین. چونكه تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ین كه ئیستانبوڵ چ بڕیارێك ده‌دات بۆ توركیا".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، ١٢-١٥ هه‌زار تیرۆریست له چیاكانی توركیادا بوون، به‌ڵام ئێستا ژماره‌كه بۆ ٦٠٠ تیرۆریست كه‌مبۆته‌وه و گوتی: "ئه‌گه‌ر گوێتان له بێته‌له‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بێت، به‌ڕوونی تێده‌گه‌ن كه چه‌ند بێچاره‌ن. ئێمه ده‌زانین له چ بێچارهییهكدان. له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تاكو ئێستا ٥٤٦ تیرۆریست له ناوخۆی وڵات له چالاكی خراون".