توركيا, هونەر و كلتوور

دیاربەکر.. دۆزینەوەی گۆڕی سەردەمی رۆما

لە شارۆچکەی سووری مێژوویی کە بە دڵی دیاربەکر ناسراوە، چەند گۆڕێکی سەردەمی رۆما دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی هەزار و ٧٠٠ ساڵ لەمەوبەر.

Ömer Yasin Ergin  | 09.11.2020 - نوێکردنەوە : 30.12.2020
دیاربەکر.. دۆزینەوەی گۆڕی سەردەمی رۆما

Diyarbakir

دیاربەکر - AA

لە چوارچێوەی کارەکانی کنە و پشکنین بۆ گەڕان بەدوای شوێنەواردا کە لە ئامیدا هۆویک (ئامەد) بەڕێوەدەچێت لە شارۆچکەی سووری مێژوویی کە بە دڵی دیاربەکر ناسراوە، چەند گۆڕێکی سەردەمی رۆما دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی هەزار و ٧٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا.

کارەکانی کنە و پشکنینی شوێنەوار کە لەلایەن وەزارەتی کولتوور و گەشت و گوزاری تورکیا و بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر د. عیرفان یڵدز، مامۆستا لە کۆلێجی پەروەردە لە زانکۆی دیجلە لە ئامیدا هۆوک بەڕەوەدەچێت کە میوانداری ژمارەیەکی زۆر شارستانییەتی کردووە، لەوانە حوورییەکان، ئورارتووکان، فارسەکان، رۆمەکان، ئەمەوییەکان، عەباسییەکان، مەروانییەکان، سەلجوقیەکان و ئەرتەقییەکان درێژەی هەیە.

لە میانی ئەو کارانەدا کە لەلایەن تیمێکی هەمیشەیی ١٠ کەسی و ١٢ کەسی خۆبەخشەوە بەڕێوەدەچێت، چەند گۆڕێکی سەردەمی رۆما دۆزرایەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی هەزار و ٧٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا.

پرۆفیسۆر د.عیرفان یڵدزلە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا، بەردەوام بوون لەسەر کارەکانی کنە و پشکنین.

پرۆفیسۆر د.عیرفان یڵدز باسی لەوە کرد کە بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە بە تیمێکی سنووردارەوە بەردەوامن لەسەر کارەکانیان و لە میانی کارەکاندا، زانیاری جیاواز لە یەکتریان دەستکەوتووە.

پرۆفیسۆر د.عیرفان یڵدز باسی لەوە کرد لە کاتی کارەکاندا کەناڵی ئاویان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا، لەگەڵ سیستمی گەرمی و گوتی: ''لە کارەکانی ئەمساڵدا، دەرکەوت کە کۆشکێکی ئەرتەقییەکان لەسەر کۆشکێکی رۆما بنیاتنراوە. لە سەردەمی ئەرتەقییەکاندا هەندێک لە شوێنی کۆشکەکانی رۆما بەکارهێنراوە و هەندێ شوێنی دیکەش سەرلەنوێ دروستکراونەتەوە. لە یەکێک لەو شوێنانەدا بەنزیکەی لە قوڵایی ١،٥ مەتردا لە ژێرزەمینی کۆشکێکی ئەرتەقییەکان و لە قوڵایی یەک مەتری دیکە لە ژێرزەمینی کۆشکی رۆما گۆڕ دۆزرایەوە. گۆڕەکان کە لە سندوقی بەردین دروستکراون مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی هەزار و ٧٠٠ ساڵ بەرلە ئێستا، کە رەنگە گۆڕستانی دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە بووبن''.

پرۆفیسۆر د. عیرفان یڵدز باسی لەوە کرد هەتا بەردەوامبن لەسەر کارەکانیان گۆڕی دیکە دەدۆزنەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو گۆڕانە لە شوێنی خۆیان دەپارێزرێن.

گوتیشی: ''تا ئێستا لە شوێنی ژمارە دوو، سێ گۆڕ دۆزراوەتەوە کە ئێسک و پرووسکیان تیادایە و لە شوێنی ژمارە پێنجدا، پێنج گۆڕ دۆزراوەتەوە''.

پرۆفیسۆر د. عیرفان یڵدز باسی لەوەیش کرد کە زۆربەی رووفاتەکان لە شوێنی خۆیان دەپارێزرێن، بەڵام بۆ ئەنجامدانی کاری مرۆڤناسی نموونەیان لێوەرگیراوە، گۆڕە بەردینیەکانیش وەک خۆیان دەپارێزرێن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın