Haydar Hadi
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2017
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری بەوەی تەنها ئاڵای عێراق له‌سه‌ر باڵەخانەی فەرمانگەکانی حکوومی شاری كه‌ركووک هەڵبکرێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، حه‌سه‌ن توران به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بابه‌تی هەڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر باڵەخانەی فەرمانگەکانی حکوومی شاری کەرکووک خرایه ده‌نگدانه‌وه.
له‌و دانیشتنه‌دا بڕیاردرا کە تەنها ئاڵای عێراق له كه‌ركووك هەڵبکرێت.
توران ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌رله‌مانتارانی كورد دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان جێهێشتووه و به‌شدارییان له ده‌نگدانه‌كه‌دا نه‌كردووه.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌ندرا كه دانیشتنه‌كه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبووری به‌ڕێوه‌چووه و، 186 په‌رله‌مانتار به‌شداریان تیایدا كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو لە دانیشتنێكدا كه ئه‌ندامانی کوتلەی توركمان و کوتلەی عه‌ره‌ب بایكۆتیان كرد، بڕیاری دا ئاڵای كوردستان له‌پاڵ ئاڵای عێراق له‌سه‌ر باڵەخانەی فەرمانگەکانی حکوومی شاره‌كه هه‌ڵبكرێت.