Zana Natık Kerem
01 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
ئەنبار ــ AA
هێزی ئاسمانی عێراق رایگەیاند كە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی جەنگی عێراق، کەسی دووەم و وەزیری جەنگی رێكخراوی داعش لەگەڵ دوو سەركردەی دیكەی رێكخراوەكە لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، كوژران.
لە بەیاننامەیەكدا كە كەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە بڵاوی كردووەتەوە، هێزی ئاسمانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە كە بەپشت بەستن بە زانیارییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق، فڕۆكەكانی جەنگی عێراق لە هێرشێكی ئاسمانییدا، بارەگایەكی سەربازی داعشیان لە قەزای قائیم رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆردومان كرد.
هێزی ئاسمانی عێراق راشیگەیاندووە كە بەهۆی بۆردومانەكەوە، کەسی دووەمی رێكخراوی داعش و وەزیری جەنگی رێكخراوەكە، ئەیاد حامد جومەیلی ناسراو بەئەبو یەحیا كوژرا.
هیزی ئاسمانی عێراق ئەوەشی راگەیاندووە "هەر بەهۆی بۆردومانەكەوە، بەرپرسی سەربازی داعش لە قەزای قائیم، تیرۆریست دلێمی ناسراو بەئەبو هاجەر هەڵگری رەگەزنامەی توركی لەگەڵ بەرپرسی كارگێڕی داعش لە قەزاكە، تیرۆریست ساڵم عەجمی ناسراو بەئەبو خەتاب كوژران".