Fakhradin Ibrahim Mohammad
09 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سهرلهئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مهسرور بارزانی گەیشتە هۆڵەندا.
مەسرور بارزانی لە میانی گەشتەکەیدا بۆ ئەورووپا، گەیشتە هوڵەندا و لەلایەن نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا، دلاوەر ئاژگەیی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەوە پێشوازیی لێکرا.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیار وایە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمستردام، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، مارک رووتەکۆببێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومی بەرەو ئەورووپا بەڕێکەوت.
لەو گەشتەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ئهورووپا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری دەکات.