Dildar Baykan
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
گوتەبێژى كۆشكى سپى، كايلى مكينانى گوتى، "بانگەوازى سەركردەكانى ئازەربايجان و ئەرمينيا دەكەين، بە زووترين كات لە ژێر چاودێرى هاوسەرۆكانى گروپى مينسك و نيازى باش و بێ پێشمەرج دەست بە گفتوگۆ بكەنەوە".
مكينانى، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا لە كۆشكى سپى وڵامى پرسيارى رۆژنامەنووسانى دايەوە.
مكينانى، لە سەر پرسيارى هەڵوێستى سەبارەت بە دوايين پێشهاتەكانى قەرەباغ، راگەيەندراوى هاوبەشى رێكخراوى ئاسايش و هەماهەنگى ئەورووپا، گروپى سەركردەكانى مينسك سەرۆكى رووسيا، ڤلاديمير پوتين و سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ و سەركۆمارى فەڕەنسا، ئيمانوێل ماكرۆن سەبارەت بە بابەتەكەى وەبيرهێنايەوە.
مكينانى، ئەوەشى وەبيرهێنايەوە كە سەركردەكان لەو راگەيەندراوە سەركۆنەى پێكدادانەكانيان كردووە و گوتى، "بانگەوازى سەركردەكانى ئازەربايجان و ئەرمينيا دەكەين، بە زووترين كات لە ژێر چاودێرى هاوسەرۆكانى گروپى مينسك و نيازى باش و بێ پێشمەرج دەست بە گوتووێژ بكەنەوە".
گوتەبێژى كۆشكى سپى، كايلى مكينانى لەسەر پرسيارى "ئايا مەترسيتان هەيە لە راكێشانى هێزەكانى ناوچەكە بۆ ناو پێكدادانەكان؟" گوتى، "هيچ لێدوانێكى ديكەم نييە لەسەر ئەم بابەتە".