Kasım İleri
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرایكرد پشتیوانییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامداوه كه په‌یوه‌ست نه‌كرێن به پێكدادانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، گوته‌بێژی پێنتاگۆن، تۆماس كامپبێڵ، رایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه داومانه‌ته هه‌ریه‌ك له ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، به وریاییه‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ست نه‌كرێن به پێكدادانه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، ئه‌نجامداوه".
مقه‌ده‌م تۆماس كامپبێڵ جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، دۆخه‌كه مایه‌ی ئه‌وه‌یه گۆڕانی به‌سه‌ردابێت و پێنتاگۆن له نزیكه‌وه چاودێریی رووداوه‌كان ده‌كات، راشیگه‌یاند: "سه‌ركۆنه‌ی توندوتیژیی ده‌كه‌ین و پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
كامپبێڵ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌مریكا داوای له هه‌ردوو وڵات كردووه، پێكدادانه‌كان رابگرن و بانگه‌وازی لێ‌كردن ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ گرووپی مینسك بكه‌ن.