Hakan Çopur
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە پشکنینی خۆی و میلانیا ترەمپ-ی هاوسەری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە.
ترەمپ لە رێگەی هەژماری خۆی لە تویتەر، توشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند.
لە تویتەکەیدا، ترەمپ رایگەیاند: ''ئەمشەو پشکنینی خانمی یەکەم و من بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچوو. خێرا دەستدەکەین بە قۆناغی کەرەنتینە و چارەسەری. بەیەکەوە ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنین''.
دوای ئەوەی پشکنینی راوێژکارەکەی، هۆپ هیکس بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچوو، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ماوەیەکی کەم پێش ئێستا بڵاوی کردەوە کە خۆی و هاوسەرەکەی دەست دەکەن بە قۆناغی کەرەنتینە.
هیکس کە یەکێکە لە راوێژکارانی نزیکی ترەمپ، لە ماوەی رابردوودا یەکێک بوو لەوانەی لە زۆر گەڕانی هەڵمەتی هەڵبژاردندا لەگەڵ ترەمپ بووە.