Ahmet Dursun
04 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە دواى كوشتنى قاسم سولەيمانى، ئێران پەيامێكى لە واشنتۆنه‌وه پێگەيشت و رايانگەياند كە وەڵامى پەيامەكەيان لەڕێگەى باڵيۆزخانەى سويسرا لە تاران داوه‌ته‌وه.
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران، عەباس موسەویى لە روونكردنەوەيەكيدا بۆ ئاژانسى فەرميى ئێران (ئيرنا) رايگەياند، لەپاش كوشتنى فەرماندە، قاسم سولەيمانى لەڕێگەى حكومەتى سويسراوە پەيامێكمان لە ئيدارەى واشنتۆنەوە پێگەيشت.
باڵيۆزخانەى سويسرا لە ئێران كە كارە ديپلۆماتييەكانى ئەمريكا لەو وڵاتە بڕێوەدەبات ئەمڕۆ دوو جار باڵيۆزه‌كه‌ى بانگهێشتى وەزارەتى دەرەوە كراوه، و له‌وباره‌یه‌وه موسەوى گوتى: "وەڵامى پێويستی پەيامەكەى ئەمريكامان داوه‌ته‌وه".
موسەویى، هيچ زانيارييەكى نەدا لەسەر ناوەڕۆكى پەيامەكان.
- كوژرانی قاسم سوله‌یمانی
رۆژی هەینی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو کە فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئەمریکادا له‌سەر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كوژراون.
له هێرشه‌كه‌دا له‌پاڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هەروەها ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئێرانی سەربە سوپای پاسداران و پێنج كه‌سی عێراقی كه سه‌رجه‌میان ١٠ كه‌س بوون، كوژران.
له‌دوای رووداوه‌كه رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاندبوو "به رۆیشتنی ئه‌و (قاسم سولەیمانی)، ئه‌و كاره‌ی كه ئەنجامی دەدا ناوه‌ستێنرێت و رێبازه‌كه‌ی كۆتایی نایه‌ت. تۆڵه‌یه‌كی تاڵ چاوه‌ڕوانی تاوانبارانه".
ئایەتوڵڵا عه‌لی خامنه‌یی ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌می سه‌رانسه‌ری له ئێران راگه‌یاند و له جێگه‌ی سوله‌یمانی-یش عه‌مید ئیسماعیل قائانی دانابوو.
له‌دوای هێرشه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا و ئاشكرایكرد "تۆڵه‌یه‌كی توند" له ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه له كات و شوێنێكی گونجاو‌دا.