Hakan Çopur
09 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، گوتى گومانم لەوە هەيە كە فڕۆكە ئۆكراینييەكە بە هۆى كێشەى تەكنيكييەوە كەوتبێتە خوارەوە و ئەگەر هەيە يەكێك (ئێران) بە رێككەوت فڕۆكەكەى خستبێتەخوارەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە كۆشكى سپى وەڵامى پرسيارەكانى پەيوەست بە ئێران و رۆژەڤ دايەوە.
ترەمپ، لە وەڵامى پرسيارێك دەربارەى کەوتنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینييەكە لە ئێران، گومانى لە هەبوونى كێشەيەكى تەكنيكى دەربڕى و گوتى: "گومانم هەيە. خەڵكانى ديكەش گومانيان هەيە. روداوێكى دڵتەزێنە. رەنگە لەولا كەسانێك هەلەيەكيان كردبێت. لە ناوچەيەكى زۆر قورس دەفڕى. رەنگە لەوێدا كەسانێك هەڵەيەكيان ئەنجامدابێت. چەند كەسێك دەڵێت فرۆكەكە بە هۆى كێشەيەكى تەكنيكييەوە كەوتۆتە خوارەوە، بە ڕاى من ئەمە نيشانەى پرسيار دروستدەكات. لەم بابەتە هەستێكى خراپم هەيە، وابزانم شتى زۆر خراپ لەوێ روويدا".
ترەمپ، لەوەڵامى پرسيارى "دەلێن ئێران بە رێككەوت لە فڕۆكەكەى داوە، ئێوە چى دەلێن؟" گوتى: "بەڕاستى نازانم".
سەبارەت بە سندوقى رەشى فڕۆكەكە، ترەمپ گوتى سندوقە رەشەكە دەكرێتەوە و ئەو كات هەموو شتێك رووندەبێت، هەروەها گوتى ئێران دەتوانێت ئەو سندوقە بۆ چى وڵاتێك دەيەوێت بينێرێت.