Kasım İleri
07 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
وەزيرى بەرگريى ئەمريكا مارك ئێسپەر، سەبارەت بە كشانەوەيان لە عێراق گوتى: "بەرپرسە عێراقييەكان رەشنووسێكى واژۆنەكراويان دەستكەوتووە كە هيچ بايەخێكى نييە. هەر بۆيە دەمەوێ بەوانە بڵێم كە ئەوە بە جددى وەردەگرن؛ ئەمريكا لە عێراق ناكشێتەوە".
ئێسپەر، لە ميانەى بەشداريكردنى لە بەرنامەيەكى كەناڵى سى ئێن ئێنى ئەمريكى، وەڵامى پرسيارەكانى دايەوە سەبارەت بە ئاڵۆزييەكانى ئەم دواييەى عێراق و ئێران.
مارك ئێسپەر، سەبارەت بە لێدوانەكەى سەرۆكوەزيرانى عێراق، عادل عەبدولمەهدى لەسەر ئەوەى ئەوان نامەيەكى فەرمييان لە ئەمريكاوە پێگەيشتووە لەسەر كشانەوەيان لە عێراق گوتى: "بەرپرسە عێراقييەكان لەلايەن يەكێكەوە رەشنووسێكى واژۆنەكراويان دەستكەوتووە كە هيچ بايەخێكى نييە. هەر بۆيە دەمەوێ بەوانە بڵێم كە ئەوە بە جددى وەردەگرن؛ ئەمريكا لە عێراق ناكشێتەوە"
ئێسپەر، ئاماژەی بەوە كرد كە خەڵكى عێراق نايانەوێت ئەمريكا بكشێتەوە و داواكارێكى لەو شێوەيەشى لە هاوتا عێراقييەكەوە پێنەگەيشتووە.
- "نامانەوێت شەڕ لەگەڵ ئێران بكەين"
وەزيرى بەرگرى ئەمريكا، لەسەر هەڵكشانى ئاڵۆزييەكان لەگەڵ ئێران گوتى: "نامانەوێت لەگەڵ ئێراندا شەڕ بكەين. بەڵام ئامادەين بۆ كۆتاييهێنانى شەڕێك لەگەڵ ئێران. داواكارى زۆرم لە هاوتاكانمەوە پێگەيشتووە لەسەر كەمكردنەوەى گرژييەكان و دەمانەوێت لەگەڵ ئێران دابنشين و دەربارەى داهاتوويەكى باشتر گفتوگۆبكەين."
- ناساندنى سولەيمانى وەكو تيرۆريست.
ئێسپەر، كە قاسم سولەيمانى بە "تيرۆريست" ناوبرد و لەسەر كوشتنى سولەيمانى و ئەبو مەهدى موهەنديس لە نزيك فرۆكخانەى نێودەوڵەتى بەغدا گوتى: "سولەيمانى لە بەغدا بەدەستى خوێناوييەوەى گرترا. تيرۆريستێك، بۆ رێكخستنى هێرشى ديكە بۆ سەر ئەمريكا كۆببونەوە".
مارك ئێسپەر، تيشكى خستە سەر ئەوەى هاوپەيمانەكانى ئەمريكا بە ئەرێنى پێشوازييان لە كوشتن و لادانى سولەيمانى كردووە و بە "سەركەوتن" لە قەڵميانداوە، بەڵام ئەوان داواى ئەوەشيان كردووە كە گرژييەكان لەگەڵ ئێران كەمكەنەوە.
وەزيرى بەرگريى ئەمريكا، مارك ئێسپەر، گوتى:"گرژييەكان لەلايەن ئێرانەوە دەستيپێكرا و ئێمە تەنها ناڕەزايەتيمان دەربڕى. ئەوەى ئێستا دەمانەوێت گرژييەكان كەمبكرێنەوە."