Kasım İleri
31 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
وەزيرى بەرگريى ئەمريكا مارك ئێسپەر، رايگەياند پاش هەوڵدانى ميليشياكانى حەشدى شەعبى بۆ چوونەناو باڵیۆزخانهی وڵاتەكەيان لە بەغدا سەربازى زياتريان بۆ باڵوێزخانەكە ناردوە. هەروەها داواى لە حكومەتى عێراق كرد ئەركە نێودەوڵەتييەكانى لە پاراستنى نێردەى ديپلۆماتييەكانى ئەمريكا جێبەجێ بكات.
لە پاش هێرشە ئاسمانييەكەى ئەمريكا بۆ سەر كەتائيبى حيزبوڵڵاى نزيك لە ئێران، دۆخى بەغدا لە پڕا ئالۆزبوو.
لە پاش هەوڵەكانى لاينگرانى حەشدى شەعبى بۆ چوونە ناو باڵوێزخانەى ئەمريكا واشنتۆن كەوتە خۆى.
مارك ئێسپەر، لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى ئەو بابەتە گوتى:
"وەزارەتى بەرگرى، بۆ پاراستنى ئاسايشى كارمەندانى باڵیۆزخانهی وڵاتەكەمان لە بەغدا لە نزيكەوە كار لەگەڵ وەزارەتى دەرەوە دەكات. رێكارى پێويستمان گردۆتەبەربۆ پاراستنى گيانى ديپلۆماتكارەكانمان و هاوڵاتييانمان و بەرگرى لە خۆمان. بۆ پاڵپشتيكردنى كارمەندانمان لە باڵوێزخانەكە هێزى زيادە دەنێرين. وەك هەموو وڵاتانى جيهان لە پاراستنى كارمەندانمان متمانەمان بە وڵاتانى خاوەن ماڵ هەيە، لەم رووەوە داوا لە حكومەتى عێراق دەكەين بەرپرسيارێتييە نێودەوڵەتييەكانى خۆى لە پاراستنى نوێنەرايەتييە ديپلۆماتييەكان بگەێنێتە جێ. بەردەوام دەبين لە پاڵپشتى كردنى خەڵكى عێراق بۆ ئازادى و سەربەخۆيى و خۆشگوزەرانى".
ئێسپەر، هيچ زانيارييەكى لە بارەى ژمارەى سەربازەكان نەدا بەڵام بە گوێرەى هەواڵەكانى ميديا ئەمريكييەكان ١٠٠ سەربازى پيادەى دەريايى "مارينز" نێردراوە بۆ باڵوێزخانەكە.
لەلاى خۆيەوە، سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، ئێرانى بە بەرپسى هێرشەكەى سەر باڵوێزخانەى ئەمريكا لە بەغدا دانا.
ترەمپ، لە لە رێگەى توێتەرەوە بڵأويكردبوويەو: "ئێران كارمەندێكى گرێبەستيمانى كوشت، ژمارەيەكى زۆرى كەسى ديكەى برينداركرد. بە شێويەكى توند وەڵامى ئەمانەمان دايەوە، هەموو كات دەيدەينەوە. ئێستا ئێران، رێكخەرى هێرشەكانى سەر باڵوێزخانەى ئەمريكايە لە بەغدا. بەرپرسيارى ئەم كردەوەيانن. هەروەها چاوەڕوانين عێراق هێزەكانى بەكار بهێنێت بۆ پاراستنى باڵیۆزخانهمان، ئەوەمان پێراگەياندن"