Kasım İleri
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، مارك ئێسپه‌ر رایگەیاند كه به‌هۆی رووداوه‌كانی عێراق بڕیاریانداوه به‌تالیۆنێك سه‌رباز له ٨٢هه‌مین هێزی دابه‌زینی ئاسمانیی ره‌وانه‌ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكه‌ن.
مارک ئێسپه‌ر له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، رایگه‌یاند ''به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی (سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ)، بڕیارماندا به ناردنی به‌تالیۆنێك سه‌رباز له هێزه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی خێرا سه‌ر به ٨٢هه‌مین هێزی دابه‌زینی ئاسمانیی بۆ ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ند (CENTCOM). دەستبەجێ نزیكه‌ی ٧٥٠ سه‌رباز ده‌گواسترێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه و له رۆژانی داهاتووشدا سەربازی دیکە له هێزه‌كانی ده‌ستوه‌ردانی خێرا ئاماده ده‌بن بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كه''.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كه به ئامانجی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه و گوتی: "ناردنی ئه‌و هێزه بڕیارێكی گونجاو و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنێكه وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كارمەندان و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا بینیمان".
هاوکات سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به ره‌وشی عێراق له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر روونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئێرانی كرده ئامانج.
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند ''له هه‌ر دامهزراوهیهكماندا (له عێراق) كوشتن، برینداربوون یان زیان بكه‌وێته‌وه ئێران ته‌واو به‌رپرسیار ده‌بێت. له‌و دۆخه‌دا باجێكی زۆر گه‌وره ده‌ده‌ن. ئه‌وه هۆشداریه‌ك نییه، هه‌ڕه‌شه‌یه''.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای هه‌وڵی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێزی میلیشیای شیعه بۆ چوونە ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، هێزی زیاده‌یان ره‌وانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه كردووه و داوای له حكوومه‌تی عێراقیش كرد به‌رپرسیارێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌جێبگه‌یه‌نێت و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بپارێزێت.
- خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا
دوێنێ سه‌دان كه‌س بۆ پرۆتێستۆی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بارەگاکانی گرووپی حزبوڵڵا عێراق سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران ده‌رگای بەشی دەرەوەی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان شكاند و هوتافیان دژبه ئه‌مریكا كێشا و چوونه ناو ژمارەیەک لە ژوورەکانی پێشوازیکردن سەربە باڵیۆزخانه‌كه.