Haydar Karaalp
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
به‌غدا - AA
خۆپیشاندانی گرووپه نزیكه‌كانی ئێران له عێراق، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له دووه‌م رۆژی‌دا به‌رده‌وامه.
گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی هێزی میلیشیای شیعی و چەکدارانی سەربە گرووپی حزبوڵڵا عێراق، ئه‌مڕۆش له‌به‌رده‌م بینای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا درێژه‌ی هه‌یه.
به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران كه هوتاف دژبه ئه‌مریكا ده‌ڵێنه‌وه، ناوبه ناو غازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ده‌نگی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر كاریگه‌ری غازه‌كه به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ده‌گواسترێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه.
له كاتێكدا رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز گیراوه‌ته‌به‌ر، جگه له به‌رپرسانی حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كانی نزیك له حه‌شدی شه‌عبی رێگه به كه‌س نادرێت بچنه ناوچه‌كه‌وه.
- پێشنیازی ''با رێككه‌وتنی ئه‌منیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه''
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌عد غه‌زالی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تحی شیعه كه له ئێران نزیكه له لێدوانێكیدا بۆ میدیای ناوخۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له په‌رله‌مان ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی واژووكردووه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه ستراتیجییه ئه‌منییه‌ی کە له‌نێوان ئه‌مریكا و عێراق واژووكراوه.
گوتیشی: ''به هه‌موو هێزمانه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ركردنی هێزەكانی ئه‌مریكا له وڵات''.
بەیانی دوێنێ به‌مه‌به‌ستی پرۆتێستۆکردنی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بارەگاکانی گرووپی حزبوڵڵا عێراق سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی كه كوژرانی ٢٨ كه‌سی لێكهوتهوه، سه‌دان كه‌س له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران هوتافیان دژبه ئه‌مریكا كێشا، ئاگریان له دیواری باڵیۆزخانه‌كه به‌ردا و ده‌رگای بەشی دەرەوەی باڵیۆزخانه‌كه‌یان شكاند و چوونه ناو ژمارەیەک لە ژوورەکانی پێشوازیکردن سەربە باڵیۆزخانه‌كه.