Haydar Karaalp
14 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2020
بەغدا - AA
بە مووشەك هێرشکرایە سەر سەربازگەى تاجى لە باكوورى بەغدا کە سەربازانی ئەمریکی تێدایە.
حكوومەتى عێراق لە راگەیەندراوێکی نووسراودا ئاماژەی بەوەکرد کە بە مووشەكى كاتيۆشا هێرش كراوەتە بنکەی سەربازی تاجى كە شوێنى مانەوەى سەربازانى ئەمريكييە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.