لە دەزگا, عێراق

بەرپرسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی دەزگای راچڵەکین-ی کرد

بەرپرسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی سایتی راچڵەکین-ی کرد لە سلێمانی و لەلایەن بەرپرسی دەزگاکە پشتیوان زاهیر-ەوە پێشوازی لێکرا.

Rewa Mahmood Hasan  | 14.01.2020 - نوێکردنەوە : 16.01.2020
بەرپرسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی دەزگای راچڵەکین-ی کرد

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

بەرپرسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو سەردانی سایتی راچڵەکین-ی کرد لە سلێمانی و لەلایەن بەرپرسی دەزگاکە پشتیوان زاهیر-ەوە پێشوازی لێکرا.

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشی رۆژنامەوانی و کێشە و گرفتەکانی دەزگای راچڵەکین، هاوکات بۆ تاوتوێکردنی پێداویستیەکانی دەزگاکە لە دابینکردن و دەستگەیشتن بە هەواڵ، بەرپرسی بەشی سۆرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، خەیروڵڵا ساروهان سەردانی نووسینگەی سەرەکی دەزگای راچڵەکین-ی کرد و لەلایەن بەرپرسی دەزگای راچڵەکین-ەوە پێشوازی لێکرا.

لەسەردانەکە خەیروڵڵا ساروهان باسی لە گرنگی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد بۆ گەیاندنی تەواوی هەواڵە جیهانییەکان بە میدیای هەرێمی کوردستان و بەپێچەوانەشەوە.

ساروهان ئاماژەی بەوەیشدا کە لە مانگی نیساندا یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزرداندنی ئاژانسی ئانادۆڵوە کە لەو پێناوەدا چەندین هەنگاوی گرنگی ئاژانسی بۆ بەرپرسی دەزگای راچڵەکین، پشتیوان زاهیر باس کرد. 

خەیروڵڵا ساروهان بەڵێنی دا کە لەچوارچێوەی کارەکانی ئاژانسی ئانادۆڵودا بۆ گەیاندنی هەواڵ و وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی هاوکاری دەزگای راچڵەکین بکەن. 

دواتر بەرپرسی دەزگای راچڵەکین پشتیوان زاهیر باسی لە کار و چالاکییەکانی دەزگاکەیان کرد و راگەیاند کە ئامانجی کارکردنە بە شێوازێکی پیشەییانەو گەیاندنی ھەواڵ و زانیاری نوێ بە خوێنەرانییان و دەیانەوێت جێ دەستیان دیاربێت لە کارکردنی پیشەیی و ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی میدیایی و پاراستنی بەھا پیرۆزییەکاندا.

پشتیوان زاهیر چەند کتێب و نووسراوێکی پێشکەش بە ئاژانسی ئانادۆڵو کرد کە لەسەر ئەرکی دەزگاکە چاپ و بڵاوکراونەتەوە.

دواتر واژوو لەسەر یادداشتی ئابۆنەبوونی ئاژاسنی ئانادۆڵو کرا و بەم شێوەیە دەزگای راچلەکین دەتوانی لە هەواڵ، راپۆرت، شیکارییەکان، فۆتۆ و ڤیدیۆ و کۆی بەرهەمەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو سوودمەند بێت. 

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın